بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، وەزارەتی ئیتلاعات سەبارەت بە کارەساتی تیرۆریستی کرمان لە ڕاگەیێندراوێکدا لە دەستگیری 35 هۆکاری پشتیوانی تیرۆریستە خۆکوژەکانی کرمان هەواڵی دا.
لە ڕاگەیێندراوی دووهەمی وەزارتی ئیتلاعات سەبارەت بە ڕووداوە تیرۆریستیەکەی کرمان هاتووە: وێڕای سەرەخۆشی بە لە بنەماڵەی شەهیدان و هیوای چا بوونەوە بۆ بریندارەکانی ئەو ڕووداوە، بەشێکی دیکە لە هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە ئەو ڕووداوە بڵاو دەکەینەوە.
تا ئێستا لێکۆڵینەوەکانمان دەریخستووە کە داڕێژەر و پشتیوانی سەرەکی ئەو ئۆپراسیۆنە خۆکوژییە تیرۆریستییە کەسێکی تاجیکستانی بە ناوی عەبدوڵڵا تاجیکی بووە کە بە شێوەی قاچاخ هاتووەتە نێو ئێران و لە دەڤەری کرمان کرێچی بووە.
شوناسی یەکێک لە تیرۆریستە خۆکوژەکان بەتواوەتی ڕوون بووەتەوە کە ناوی بازیرۆف بوزرۆف ی ئیسرائیلی کوڕی ئەمانوڵڵا، 24 ساڵان و هاووڵاتی تاجیکستان بووە کە ئەندامی داعش بووە.
ئەوە ئاشكرا بووە بۆمان کە ئەو تیرۆریستانە ئامانجی سەرەکیان تەقاندنەوەی مەزاری شەهید سولەیمانی بووە بەڵام بە پێ ڕێوشوێنی ئەمنی چڕ بڕیاریان داوە کە لە دەرەوەی ئەو ناوچە خۆیان بتەقێنەوە.
هەر لە ئەو ڕۆژەدا دوو پشتیوانی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە دەستگیر کران.
هەروەها تا ئێستا 35 کەسی دیکە بە تۆمەتی داڕێژەر و هاوپەیوەند بە ئەو تیرۆریستانە لە پارێزگاکای سیستان و بەلووچستان، کرمان، خۆراسانی ڕەزەوی، ئیسفەهان و تاارن دەستگیر کراون.
هەروەها ڕادەگەیێندرێت کە لێکۆڵینەوەکان لە ئەو بارەوە درێژەی دەبێت.
Your Comment